Ferdi Türkten
16 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2022
سەمەرقەند-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینپینگ کۆبووەوە.
سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان کە بەمەبەستی به‌شداریكردن لە لووتکەی رێكخراوی هاریکاریی شەنگهای لە سهمهرقهندە، له چوارچێوەی کوبوونەوە دوو قۆڵییهكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین، شی جینپینگ كۆبووه‌وه.
کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و شی جینپینگ کە لە کۆشکی هاوینەی سەرۆکی ئۆزبەکستان دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو، نیو کاتژمێری خایاند.