Mehmet Alaca
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی چین، شی سینپینگ بە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی راگەیاند "رووداوەکانی (ئۆکراینا)، جارێکی دیکەی ئەوەی نیشانداوە کە نابێ وڵاتان لە گۆڕەپانی جەنگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە".
وەزارەتی دەرەوەی چین، لەبارەی گفتوگۆیەکی ئەمڕۆی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی چین، شی سینپینگ کە بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدرا و نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، راگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکی چین، شی سینپینگ رایگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادان لە قازانجی ھیچ لایەکدا نییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە لە ھەموو شتێک زیاتر گرنگی بە ئاشتی و ئاسایش بدات.
شی سینپینگ راشیگەیاندووە کە لەوەتەی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی مانگی تشرینی یەکەم لەگەڵ بایدن، پێشھاتی گرنگ و نوێ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەریھەڵداوە و ئاشتی و پێشخستن رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بوونەتەوە.
شی گوتوویەتی: "قەیرانی ئۆکراینا شتێک نەبوو کە بمانەوێ بیبینین".
سەرۆکی چین، شی ئەوەشی خستەڕوو کە شەڕ و پێکدادان لە قازانجی ھیچ لایەکدا نییە و گوتیشی "رووداوەکانی (ئۆکراینا)، جارێکی دیکەی ئەوەی نیشانداوە کە نابێ وڵاتان لە گۆڕەپانی جەنگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە".