Ömer Tuğrul Çam,Selen Temizer
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2023
برۆکسل - AA
دوای ئەوەی تورکیا بەڵگەنامەی پەسەندکردنی ئەندامێتی فینلاندی لە ناتۆ رادەستی ئەمریکا کرد، کە پارێزەری پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی ساڵی ١٩٤٩یە، فینلاند وەک ٣١مین ئەندامی ناتۆ بەشداری هاوپەیمانیەکە کرد.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆکسل، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تورکیا بەڵگەنامەی پەسەندکردنی ئەندامێتی فینلاندی لە ناتۆ رادەستی ئەمریکا کرد، کە پارێزەری پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی ساڵی ١٩٤٩ یە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، چاوشئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند:
''لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانمان کرد. بەڵگەنامەی پەسەندکردنی ئەندامێتی فینلاندامان لە ناتۆ رادەستی ئەمریکا کرد، کە پارێزەری پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی ساڵی ١٩٤٩ یە''.
دواتر سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن و وەزیری دەرەوەی فینلاند، پیکا هاڤیستۆ کۆبووەوە.
لەو میانەیەشدا بلینکن گوتارێکی پێشکەش کرد و دڵخۆشی خۆی نیشان دا کە بەناوی ئەمریکاوە بەڵگەنامەی پەسەندکردنی لە تورکیا وەردەگرێت.
هاڤیستۆ-ش ئەو بەڵگەنامەیەی پەسەندکردنی ئەندامێتیەی لە تورکیای وەرگرتبوو رادەستی بلینکن کرد.
ستۆڵتنبێگریش سەبارەت بە بابەتەکە رایگەیاند: ''بەم شێوەیە فینلاند وەک ٣١مین ئەندامی ناتۆ رادەگەیەنین''.
- پرۆسەی ئەندامێتیی فینلاند لە ناتۆ
فینلاندا لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢دا، لەگەڵ سوید بەیەکەوە داواکارییان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد.
لە ٢٨-٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، لە سەروبەندی لووتکەی مەدرید دا، تورکیا و فینلاند و سوید یاداشتنامەیەکی سێقۆڵیان واژووکرد.
لەو لووتکەیەدا بانگهێشتی ئەو دوو وڵاتە کرا بۆ بەشداریکردن لە ناتۆ.
- نۆیەمین فراوانبوونی ناتۆ
ناتۆ کە سیاسەتی دەرگای کراوە پەیڕەو دەکات، ٧٤ ساڵ تەمەنی بەڕێکردووە و ئەمە جاری نۆیەمە فراوان دەبێت.
رێکخراوەکە کە لە ساڵی ١٩٤٩دا بە بەشداری ١٢ ئەندام دروست بوو، ئامادەکاری دەکات بۆ پەسەندکردنی ٣١مین ئەندامی کە ئەویش فینلاندە.
ناتۆ کە بە واژووی ئەمریکا، بەلجیکا، بەریتانیا، دانمارک، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئایسلاند، کەنەدا، لۆکسمبۆرگ، نەرویج و پورتوگال دامەزرا لە ساڵی ١٩٥٢دا، تورکیا و یۆنان بوونە ئەندام تیایدا.
لە کاتێکدا ئەڵمانیا لە ١٩٥٥ و ئیسپانیا لە ١٩٨٢ بەشدارییان کرد لە ناتۆ لە ١٩٩٩دا، ناتۆ فراوانبوونی زیاتری بەخۆیەوە بینی و کۆماری چیک، هەنگاریا و پۆڵەندایش بوونە ئەندام تیایدا.
لە ٢٠٠٤ بولگاریا، ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، رۆمانیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا و لە ٢٠٠٩ ئەلبانیا و کرواتیا و لە ٢٠١٧ مۆنتینیگرۆ و لە ٢٠٢٠یش مەقدۆنیای باکوور بوو بە ئەندام لە ناتۆ.