Bayram Altuğ,Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
جنێڤ - AA
بڕیارده‌ری تایبه‌ت به له‌سێداره‌دانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا و له‌سێداره هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاگنس كاڵامارد، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه سعوودیه به‌رپرسیاره له تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، راشیگه‌یاند: "ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ئه‌نجامدرا، شكستی هێنا له ئاشكراكردنی زنجیره‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌كان".
ئاگنس كاڵامارد ئه‌و راپۆرته‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به تاوانی كوشتنی خاشقچی بڵاویكرده‌وه، له ٤١ه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه له ئۆفیسی رێكخراوه‌كه له جنێڤ درێژه‌ی هه‌یه، پێشكه‌شكرد.
كاڵامارد له گوتارێكدا بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه ٤٧ ئه‌ندامی هه‌یه، رایگه‌یاند: "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان دهستكهوتوون، ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه مه‌رگی خاشقچی، كه سعوودیه لێی به‌رپرسیاره، كوشتنێكه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا، بێسه‌روشوێنبوون و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی گرینهماكراوه. ژماره‌یه‌كی زۆر تیۆری له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچی هه‌ن كه هیچیان جگه له به‌رپرسیارێتیی سعوودیه له تاوانه‌كه، هیچی دیكه نیشان ناده‌ن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ئه‌نجامدرا، شكستی هێنا له ئاشكراكردنی زنجیره‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌كان".