Muhammed Emin Canik,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ رایگه‌یاند کە ئەو گرووپه ده‌ستگیركراوە كه له پشت دوایین هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌وه بوو.
نیكۆلاس مادورۆ له گوتارێكیدا كه له میانی چالاكییه‌كدا لە كۆشكی میرافلۆرێس له سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت له كاراكاسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد، باسی له‌و هه‌وڵی كوده‌تایه كرد كه داڕ‌ێژرابوو بۆ رۆژانی ٢٣ و٢٤ی حوزه‌یران و یه‌كه ئه‌منییه‌كان رێگریان لێكردووه و گوتی:
"گرووپێكی تیرۆریستیمان ئاشكرا كرد و ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیدا كوده‌تا به‌سه‌ر گه‌ل و دیموكراسی ڤێنیزوێلادا بكات، دوای ١٤ مانگ چاودێری ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستگیركران و خرانه زیندانه‌وه".
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كوده‌تاچییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكا و كۆلۆمبیاوه پشتیوانی دارایی كراون.