Zana Natık Kerem
04 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
ھەولێر – AA
تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی بەشدارییکردن لە ھێرشکردنە سەر ناحیەی ئامرلی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ دەرکرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی بەشدارییکردن لە ھێرشکردنە سەر ناحیەی ئامرلی دەرکردووە.
ھەروەھا رایگەیاندووە تیرۆریستەکە لە دوای رووداوەکانی حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٤، تیرۆریستە بریندارەکانی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین گواستووەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سزاکە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدا رۆژی دووی ئەم مانگە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج تیرۆریست دەرکرد بەتاوانی بەشدارییکردن لە تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو لە ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا.
دوێنێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی کوشتنی دوو سەربازی سوپای عێراق دەرکردووە.