Ekrem Biçeroğlu
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
تونس - AA
لە تونس ١٠١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە هەوڵیان دەدا بە رێگەی قاچاغ، بپەڕنەوە بۆ ئەورووپا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تونسەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەلایەن یەکەکانی ئاسایشی کەناردەریای ویلایەتی سەفاقس-ەوە، ٩٠ کۆچبەر دەستگیرکراون کە یەکێکیان هاووڵاتی تونسییەوە و ئەوانی دیکە هاووڵاتی ئەفریقین و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە ناوچەی نەبیل لە باکووری خۆرهەڵاتی وڵات، سێ کەس و لە شاری مەدەنین لە باشوری وڵات، هەشت کەسی دیکە بە هەمان هۆکار دەستگیرکراون.
وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقا بە رێڕەوی کۆچبەرانی نایاسایی دادەنرێن کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە ئەورووپا.
ساڵانە هەزاران کۆچبەر بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و گەیشتن بە ئەورووپا لە ئەفریقاوە دەچنە دەریای ناوەڕاست.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە دەتوانن بگەنە ئەورووپا، بەشێکیشیان لە دەریادا، ژێرئاو دەکەون و دەخنکێن.