Lokman İlhan,Rewa Mahmood Hasan
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
کاراکاس - AA
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە رووبەڕووی قەیرانێکی سیاسی و هەوڵێکی شکستخواردووی سەربازیی بەپشتگیری ئەمریکا بۆتەوە، سەرۆکی ڤێنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ سەردانی ئەکادیمیایەکی سەربازی کرد و جۆرێک لە نمایشی ئەنجام دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مادورۆ سەردانی کەمپی سەربازیی فوەرت تیونای کرد کە تایبەتە بە هێزە چەکدارە نیشتمانییەکانی بۆلیڤار لە باشووری پایتەخت و لەلایەن سەدان هەزار سەربازەوە لە باخچەی ئەکادیمیاکە پێشوازی لێکرا.
مادورۆ لە گوتەیەکیدا بۆ سەربازەکان ئاماژەی بەوەدا کەدەبێت بەرەنگاری هەرجۆر ناپاکییەک و کودەتایەک ببنەوە کە دەکرێتە سەر یاسا و دەستووری وڵات.